تبليغاتX
::. ژنانی پیشمه رگه .::

ژنانی پیشمه رگه

: درباره وبلاگ

 

له سالی 1360 کاتی بو یه کم جار هیزیک له کوردستان هاته ئاراوه که له دژی پیاومه زنی دواکه وتووی و خورافه په ره ستی بوو وه بو یه کم جار ژنان له دریژه ی خه باتی سیاسی خویاندا به شیوه یه کی ریکخراو هاتنه نیو خه باتی چه کداریه وه کومه لگای کوردستان ئال و گوریکی به رینی به سه ردا هات.
له میژووی کوردستاندا کومه له یه که م حیزب بوو که ژنانی هینایه ریزی خه باتی چه کداری خویه وه و پیگه یه کی تایبه ت بو ژنان قایل بوو.
گیانبازی و فیداکاری ژنان له مه یدانه کانی خه بات و تیکوشان راستیه کی حاشا هه لنه گری بزووتنه وه ی ره وای کوردستان و سه رجه م بزووتنه وه کانی دیکه ی ئیرانه.
بزووتنه وه ی ژنان بزووتنه وه یه کی ره وایه که نابی په راویز بخریت و به بی لیکولینه وه له سه ر خه بات و تیکوشانی ژنان له کوردستان و ئه و که سانه ی گیانیان فیدا کردووه ناتوانین بزووتنه وه یه کی واقیعی به ره و پیش به رین.


 

: منوی اصلی

 

صفحه نخست
آرشیو وبلاگ
 

 

: نوشته های پیشین

 

5/22/2007 - 6/21/2007
12/22/2006 - 1/20/2007
11/22/2006 - 12/21/2006
10/23/2006 - 11/21/2006
9/23/2006 - 10/22/2006
8/23/2006 - 9/22/2006
7/23/2006 - 8/22/2006
6/22/2006 - 7/22/2006
5/22/2006 - 6/21/2006

 

: پیوندها

 

.:: قالب های رایگان ::.

 

: موسیقی

 


 

: لینک باکس

 

 
 

: طراح قالب

 

قالب های رایگان برای بلاگفا به همراه 400 کد جاوا

 
 
به‌ یادی هاورێ‌ حه‌نیفه‌ ره‌زاپور

به‌ یادی هاورێ‌ حه‌نیفه‌ ره‌زاپور، پێشمه‌رگه‌ی خۆشه‌ویست و فیداكار

 

 كۆمه‌ڵه

به‌رزوبهريَز یادی ژنه‌ تێكۆشه‌ر و قاره‌مانی نێو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ هاورێ‌ حه‌نیفه‌ ره‌زاپوور كه‌ سه‌ر به‌و نه‌سڵه‌ له‌ ژنانی زه‌حمه‌تكێش و شۆرشگێری كوردستان بوو كه‌ به‌ كرده‌وه‌ كوت وبه‌ندی كۆیله‌تی ژنان له‌ یاسا سه‌ده‌ نێو راستیه‌كانی كۆماری ئیسلامی پچراند و وه‌ك شۆرشگێرێك له‌ مه‌یدانی خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی كوردستاندا هه‌ڵده‌سوورا.

حه‌نیفه‌ ره‌زاپوور ساڵی 1336 له‌ خانواده‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش ئاوایی ئه‌ینچكه‌ی فه‌یزوڵابه‌گی له‌ دایك بوو. ده‌ورانی منداڵی له‌ هه‌ژاری و ده‌ست ته‌نگی تێپه‌ر كرد و پاشان خانواده‌كه‌ی بۆ په‌یدا كردنی كار چوون بۆ شاری سه‌قز، كه‌ ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ره‌خسا هه‌تا بتوانێ‌ ده‌رس بخوێنێ‌. هاورێ‌ حه‌نیفه‌ش وه‌ك كچه‌ زه‌حمه‌تكێشێك هاوینان له‌ گه‌ڵ خانواده‌كه‌ی چ له‌ كووره‌خانه‌ و چ له‌ دێ‌ بۆ كاری كه‌شاوه‌رزی كاری ده‌كرد و به‌م جۆره‌ ره‌وتی ژیانی ئه‌ویش له‌ گه‌ڵ باقی ژنانی زه‌حمه‌تكێشی كوردستان تێكه‌ڵ بوو له‌ گه‌ڵ هه‌ژاری و چه‌رمه‌سه‌ری زۆر.

ژیانی كرێكاری و پر له‌ مه‌ینه‌ت، بیری ئه‌وی به‌ چه‌وساندنه‌وه‌و سته‌م و بێ‌مافی ئاشنا كردو ئه‌و كات كه‌ ده‌رسی ده‌خوێند نابه‌رابه‌ری و جیاوازی نێوان ژیانی ئینسانه‌كان كه‌ به‌ زه‌قی به‌ر چاو ده‌كه‌وت زۆر ئازاری ده‌دا. له‌ جه‌ریانی راپه‌ڕینی ساڵی 1357 له‌ دژی رژیمی شا، ئه‌وی وه‌ك زۆرێك له‌ لاوانی ئه‌و كاتی ئێران له‌ گه‌ڵ مه‌سایلی سیاسی ئاشنا كرد و به‌م جۆره‌ ده‌وریه‌كی نوێ‌ له‌ ژیانی ده‌ستی پێكرد.

ساڵی 1359 له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ و سیاسه‌ته‌كانی ئاشنا بوو و هه‌ڵسوورانی سیاسی خۆی به‌ كۆمه‌ڵه‌وه‌ گرێ دا و وه‌ك لایه‌نگرێكی ته‌شكیلاتی درێژه‌ی به‌ هه‌ڵسووران دا. دوای ماوه‌یه‌ك به‌رپرسایه‌تی چه‌ندین كۆر و كۆمه‌ڵی نه‌هێنی پێ‌سپێردرا. ساڵی 1360 ده‌ستی له‌ خۆێًندن هه‌ڵگرت وبه‌رده‌وام به‌ شوێن جێ‌ به‌ جێ‌ كردنی ئه‌رك و كاری ته‌شكیلاتی بوو و ساڵی 61 له‌ ته‌شكیلاتی گه‌ره‌كه‌كاندا سازمان درا وئه‌م ئه‌ركه‌شی به‌ دڵسۆزی و كارزانیه‌وه‌ برده‌ پێش.

هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ به‌ هۆی مه‌سایلی ئه‌منیه‌تیه‌وه‌ له‌ شار هاته‌ ده‌رو به‌ ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ په‌یوه‌ست بوو و دوای تێپه‌ركردنی ده‌وره‌ی فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی له‌ ناوچه‌ی سه‌قز سازمان درا.

ئه‌م ده‌وریه‌ش بۆ هاورێ‌ حه‌نیفه‌ لێواولێو بوو له‌ دڵسۆزی و فیداكاری و له‌ خۆ بردوویی و به‌ باشترین شێوه‌ ئه‌ركه‌كانی به‌رێوه‌ ده‌برد. وه‌ری به‌رز و رزمه‌ندگی و ماندوویی نه‌ناسی له‌ جه‌ریانی كاردا و تێكه‌ڵاوی له‌ گه‌ڵ هاورێیانی و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش له‌ هه‌ڵس و كه‌وتی به‌رچاوی ئه‌و بوو. سه‌رده‌مێك دوای بینینی ده‌وره‌ی پزشكیاری له‌ ناو واحیده‌كانی پێشمه‌رگه‌دا كاری پزشكیاری له‌ سه‌ر شان بوو كه‌ جه‌ساره‌ت و له‌ خۆبووردوویی هاورێ‌ حه‌نیفه‌ له‌ به‌ر چاو بوو. له‌ ده‌یان شه‌ڕی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا به‌شداری كرد. بۆ وێنه‌ شه‌ری گه‌وره‌ و به‌ ناوبانگی ئالان له‌ پاییزی ساڵی 1362، گرتنی پایگای جه‌وشه‌ن، شه‌ره‌كانی كه‌نۆڵان و ده‌یان شه‌ری گه‌وره‌ و بچووكی‌تر.

هاورێ‌ حه‌نیفه‌ له‌ مه‌یدانی شه‌ڕ له‌ گه‌ڵ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی، وه‌ك شۆرشگێرێكی ماندوونه‌ناس و دڵسۆز شه‌ڕی ده‌كرد و له‌ هیچ فیداكاری و له‌ خۆبووردوویه‌ك سڵی نه‌ده‌كرد. ئه‌و و ده‌یان و سه‌دان ژنی دیكه‌ له‌ نێو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ نیشانیان دا كه‌ نه‌ ته‌نیا خه‌باتی سیاسی، به‌ڵكوو له‌ مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕیشدا نه‌ترسانه‌ و به‌ جه‌ساره‌تێكی زۆره‌و ده‌توانن به‌شدار بن و بوون به‌ پێشه‌نگی خه‌باتی ژنانی كوردستان.

هاورێ‌ حه‌نیفه‌ به‌ هۆی چالاكی و هه‌ڵسوورانی و تێكۆشان بۆ بارهێنانی له‌ باری سیاسیه‌وه‌ بوو به‌ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌. له‌ 11 ره‌زبه‌ری ساڵی 1365 له‌ جه‌ریانی شه‌ڕی حیزبی دیمۆكرات له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ له‌ به‌رزایه‌كانی ئاوایی ده‌ره‌وه‌زانی خواروو گیانی له‌ پێناو دیمۆكراسی و ئامانجی سۆسیالیزم¬دا به‌خت كرد.

به‌ درێژه‌ دانی رێگای هاورێ‌ حه‌نیفه‌ ره‌زاپوور و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه‌، رێز له‌ یادی ئازیزیان ده‌گرین.

 

| +| نوشته شده در  2006/6/16 توسط راسا  |   |  ارسال به دوستان
 
چه کدار بوون
 
| +| نوشته شده در  2006/6/14 توسط راسا  |   |  ارسال به دوستان
 
هاورِيَ فةريدة زةكةريايي

بة يادي هاورِيَ سديقة زةكةريايي ناسراوبة (فةريدة) سيماي ناسراوي نيَو خةلَكي شارةكاني سنة و مةريوان

 

هاورِيَ  فةريدة زةكةريايي سالَي 1336 لة شاري سنة لة دايك بوو. هةر لةو شارة ضووة قوتابخانةو هةتا دةوراني دةبيرستان دريَذةي بة خويَندن دا.

ئةو دونيايةي هاورِيَ فةريدة تيَيدا ضاوي كردبووةوة، ئةو نابةرابةري و سوكايةتييةي كة بة سةر كؤمةلآني بةش مةينةت­دا سةثا بوو، ئةو بيَ مافيييةي كة ذناني كردووة بة كؤيلة و لة سووضي مالَ لة سةرةتايي ترين مافةكانيان بيَ­بةش كرابوون و ئةو ذيانة تالَ و ناخؤشة كة بةرؤكي بة خةلَكي زةحمةتكيَش طرتبوو، هةموو ئةمانة لة سةر زةين و بيري هاورِيَ فةريدة كاريطةريان هةبوو.

هاورِيَ فةريدة سةر بة خانةوادةيةكي سياسي بوو، هاورِيَ فةريدة هةر لة دةوراني شا و لة قوتابخانة  دةستي كرد بة تيَكوشاني سياسي و خةباتي سياسي خؤي وةك هةلَسورِاويَكي دلَسؤز و سةميمي دريَذةي بة هةلَسوورِاني خؤي دا و لة هةر كاريَك كة تةشكيلات ثيَي دةسثارد دريَغي نةدةكردو لةوثةرِي دلَئاوالَةييةوة بةرِيَوةدةبرد.

لة طةلَ سةرهةلَداني ئيعتراز و خةبات لة دذي رذيمي شا لة سالَي 1357لة ئيَران، هاورِيَ فةريدة ضالاكانة لة ئيعترازاتء خؤثيشانداني خةلَكي شاري سنة بةشداري كردء رؤليَكي بةرضاوي لةو ئيعترازاتانةدا طيَرِاوة. راثةرِيني سالَي 57 زؤر كاريطةري هةبوو لة سةر بارهيَناني نةوةيةكي تازة بؤ خةبات و تيَكوشاني سياسي كة هاورِيَ فةريدةش يةكيَك لةوانة بوو كة لةم سةردةمةدا بارهاتبوو.

فةريدة لة كار و باري خؤيدا زؤر هةلَسورِاو بوو، لة هةر كويَ باية ويَرِاي ثيَك هيَناني فةزايةكي سةميمانة، لة دةرد و ئازارةكاني كؤمةلآني زؤرليَكراوي دةكؤلَيةوةو بؤ خةباتي شؤرِشطيَرانة هاني دةدان.

لة سةر ريَنويَنيةكاني تةشكيلات هاورِيَ فةريدة بوو بة مامؤستاي قوتابخانة لة ئاواييةكاني مةريوانء لة مةريوانيش لة طةلَ هاورِيَ سةيد حسين ثيرخزري ئاشنا بوو و هاوكاري ريَكخراوةييان ثيَكةوة دريَذة ثيَدا و ضووة ناوكؤرِي مامؤستاياني ئةوكات كة لة طةلَ كؤمةلَة لة ثيَوةنديدا بوون. دواتريش لة هةموو خةباتي جةماوةري لة شارةكاني سنة و مةريواندا، ضالاكانة بةشدارى كرد.

بة داخةوة مةرطي نابةوةخت، مةوداي زياتري بةم هاورِيَيةمان نةدا تا لةوة زياتر تين و تواناي بخاتة طةرِ لة ثيَناو خزمةت طةياندن بة بزووتنةوةي شؤرِشطيَرِانةي كوردستان و رؤذي 9 خاكةليَوةي سالَي 1358 لة كاتي بةرِيَوةبردني مةئموريةتيَكي تةشكيلاتىدا بة مةبةستي يارمةتي طةياندن بة خةلَكي توركةمةن سةحرا، لة رووداوي ثيَكداداني ماشيَن­دا هاورِيَ لة طةلَ ضةند كةس لة هاورِيَياني طياني ئازيزي بةخت كرد. جيَطاي ئاماذةية كة هاورِيَ جةميلي براشي هةر لةم رووداوةدا طياني لة دةست دا.

هاورِيَ فةريدة زةكةريايي سةر بةو نةسلَة لة ذناني تيَكوشةر و سؤسياليست لة كوردستان بوو كة بة كردةوة كؤت و بةندي زنجيري كؤيلةتي ثضراندء وةك خةباتطيَرِيَكي ثيَشرِةو لة مةيداني خةباتي شؤرِشطيَرِانةي كوردستان­دا رِؤلَي بةرضاوي هةبوو. فةريدة نموونةيةكي باش لةم هاورِيَيانة بوو كة لةطةلَ زةحمةتكيَشانء لة ناو ئةواندا دةستيان داية خةبات و هةلَسوورِان.

بة دريَذةي ريَطاي هاورِيَ فةريدة زةكةريايي و هةموو طيانبةختكراواني كؤمةلَة ريَز لة يادي ئازيزيان دةطرين

| +| نوشته شده در  2006/6/14 توسط راسا  |   |  ارسال به دوستان
 
ری و ره سمی چه کداری
| +| نوشته شده در  2006/6/9 توسط راسا  |   |  ارسال به دوستان
 
هاوریی فه راحی خوشه ویست و هاورییانی
 
| +| نوشته شده در  2006/6/9 توسط راسا  |   |  ارسال به دوستان
 
وینه
| +| نوشته شده در  2006/6/9 توسط راسا  |   |  ارسال به دوستان
 
مرضیه فریقی ژنه شورشگیر خه باتکار
| +| نوشته شده در  2006/6/9 توسط راسا  |   |  ارسال به دوستان
 
  

به‌ یادی هاوڕێ گوڵڕیز قوبادی

یه‌كه‌م ژنی شهیدی كۆمه‌ڵه‌

 

 

بێ¬گومان له‌ ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا كه‌م نین ئه‌و ژنانه‌ی وا بۆ گه‌یشتن به‌ دنیایه‌كی ئازاد و به‌رابه‌ر و مسۆگه‌ر بوونی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان تا دوایین هه‌ناسه‌كانیان خه‌باتیان كرد و گیانی ئازیزیان له‌م رێگایه‌دا به‌خت كرد. به‌ درێژه‌دانی رێگایان رێز له‌ یاد و بیره‌وه‌ریان ده‌گرین.

هاوڕێ گوڵڕیز قوبادی ساڵی 1330 له‌ شاری سنه‌ چاوی به‌ ژین هه‌ڵێنا. تا وه‌رگرتنی دیپلۆم درێژه‌ی به‌ ده‌رس خۆێندن دا و له‌ دواین ساڵه‌كانی ده‌رس خوێندن له‌ گه‌ڵ كاروباری سیاسی ئاشنا بوو. هاوڕێ گوڵڕیز ساڵی 1351 له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ و سیاسه‌ته‌كانی ئاشنا بووو په‌یوه‌ندی ته‌شكیلاتی به‌رقه‌رار كرد و به‌م جۆره‌ پێی نایه‌ ده‌وره‌یه‌كی نوێ له‌ ژیانی خه‌باتكارانه‌یدا.

هاوڕێ گوڵڕیز كه‌ له‌ ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری سنه‌ خه‌ریك به‌وانه‌ كوتنه‌وه‌ بوو، زۆر زوو توانی له‌ نێو خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشدا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و و قایم پێك بێنێت و بوو به‌ هاوڕێیه‌كی زۆر خۆشه‌ویست و جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك. ئه‌و ده‌چووه‌ نێو خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش وسه‌باره‌ت به‌ ده‌رد و ئازاره‌كانیان قسه‌ و باسی ده‌كرد. ساڵی 1356 له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه‌ بۆ كار له‌ نێو كرێكاراندا نێردرایه‌ تاران و له‌ كارخانه‌ی "قرقره‌ زیبا" خه‌ریكی كار كردن بوو. هاوڕێ گوڵڕیز له‌م رێگایه‌دا ئه‌زموون و ته‌جروبه‌ی باش و به‌ كه‌ڵكی به‌ ده‌ست هێنا. ساڵی 1357، كاتێك كه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و ئیعتراز له‌ رژیمی پاشایه‌تی به‌رز بووه‌و هاوڕێ گوڵڕیز هاته‌وه‌ شاری سنه‌ و له‌ خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ به‌شداری كرد و له‌ پێشه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بوو. ئه‌وه‌ یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی شورای ژنانی شاری سنه‌ بوو، له‌ رێكخستن و پێك هێنانی شوورای ژناندا رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو.

 رۆژی 9 خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1358 هاوڕێ گوڵڕیز قوبادی هاوڕێ له‌ گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه‌ له‌ هاوڕێیانی ئه‌كیپی پزیشكی كۆمه‌ڵه‌ له‌ كاتی چوون بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ خه‌ڵكی توركه‌مه‌ن سه‌حرا، له‌ رووداوی ماشێندا گیانیان به‌خت كرد و به‌م جۆره‌ گیانی ئازیزیان له‌ پێناو یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ خه‌ڵكی كرێكارو زه‌حمه‌تكێش فیدا كرد.

 پێویسته‌ لێره‌دا ئاماژه‌به‌وه‌ بده‌ین  كه‌ هاوڕێ گوڵڕیز و فه‌ریده‌ی زه‌كه‌ریایی   بوون به‌ یه‌كه‌م ژنانی گیانبه‌ختكردوو له‌ ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا و وه‌ك ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كانی ئاسمانی چه‌وساوه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌ تایبه‌ت ژنان  بۆ هه‌میشه‌ ده‌دره‌وشێنه‌وه‌.

یادی هاوڕێ گوڵڕیز قوبادی بۆ هه‌میشه‌ له‌ دڵماندا زیندووه‌

| +| نوشته شده در  2006/6/3 توسط راسا  |   |  ارسال به دوستان
 


This Template Designed By  Mahdi-K
All Rights Reserved