تبليغاتX
::. ژنانی پیشمه رگه .::

ژنانی پیشمه رگه

: درباره وبلاگ

 

له سالی 1360 کاتی بو یه کم جار هیزیک له کوردستان هاته ئاراوه که له دژی پیاومه زنی دواکه وتووی و خورافه په ره ستی بوو وه بو یه کم جار ژنان له دریژه ی خه باتی سیاسی خویاندا به شیوه یه کی ریکخراو هاتنه نیو خه باتی چه کداریه وه کومه لگای کوردستان ئال و گوریکی به رینی به سه ردا هات.
له میژووی کوردستاندا کومه له یه که م حیزب بوو که ژنانی هینایه ریزی خه باتی چه کداری خویه وه و پیگه یه کی تایبه ت بو ژنان قایل بوو.
گیانبازی و فیداکاری ژنان له مه یدانه کانی خه بات و تیکوشان راستیه کی حاشا هه لنه گری بزووتنه وه ی ره وای کوردستان و سه رجه م بزووتنه وه کانی دیکه ی ئیرانه.
بزووتنه وه ی ژنان بزووتنه وه یه کی ره وایه که نابی په راویز بخریت و به بی لیکولینه وه له سه ر خه بات و تیکوشانی ژنان له کوردستان و ئه و که سانه ی گیانیان فیدا کردووه ناتوانین بزووتنه وه یه کی واقیعی به ره و پیش به رین.


 

: منوی اصلی

 

صفحه نخست
آرشیو وبلاگ
 

 

: نوشته های پیشین

 

5/22/2007 - 6/21/2007
12/22/2006 - 1/20/2007
11/22/2006 - 12/21/2006
10/23/2006 - 11/21/2006
9/23/2006 - 10/22/2006
8/23/2006 - 9/22/2006
7/23/2006 - 8/22/2006
6/22/2006 - 7/22/2006
5/22/2006 - 6/21/2006

 

: پیوندها

 

.:: قالب های رایگان ::.

 

: موسیقی

 


 

: لینک باکس

 

 
 

: طراح قالب

 

قالب های رایگان برای بلاگفا به همراه 400 کد جاوا

 
 
وینه

ئةم ضةن ويَنة لة لايةن هاورِيَي فةراح شةريفي ثيَشكةش بة وبلاطي ذناني ثيَشمةرطة كراوة

بة سثاسةوة لة هاورِيَي فةراحي خؤشةويست

| +| نوشته شده در  2006/8/13 توسط راسا  |   |  ارسال به دوستان
 
به‌ یادی دایه‌ به‌هیه‌، ژنه‌ تێكۆشه‌ر و دایكی جه‌سوور و كۆڵنه‌ده‌ر

به‌ یادی دایه‌ به‌هیه‌، ژنه‌ تێكۆشه‌ر و دایكی جه‌سوور و كۆڵنه‌ده‌ر

 

بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی كوردستان و خه‌بات بۆ مسۆگه‌ر كردنی مافی گه‌لی كورد و خه‌ڵكی چه‌وساوه‌و هه‌ژار، ته‌نیا به‌ خه‌بات و شۆرشی تێكۆشه‌رانی ناو جه‌رگه‌ی خه‌بات نه‌چووه‌ته‌ پێش، به‌ڵكوو له‌م به‌رخۆدانه‌دا، دایكانێكی زۆر به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی ناوێكیان هه‌بێ‌ به‌شدار بوون و له‌ راستیدا كۆڵه‌كه‌ی ئه‌م شۆرشه‌ بوون. كه‌م نین ئه‌و دایكانه‌ی كه‌ شاهێدی مه‌رگی رۆڵه‌كانیان بوون و له‌م رێگایه‌دا گه‌لێك مه‌ینه‌ت و چه‌رمه‌سه‌ریان كێشا. دایه‌ به‌هیه‌ نموونه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌و دایكه‌ شۆرشگێرانه‌یه‌ كه‌ خۆی و خانواده‌كه‌ی ده‌ورێكی سه‌ره‌كیان گێرا له‌ بزوتنه‌وه‌ی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستاندا. دایه‌ به‌هیه‌ ژنه‌ قاره‌مانێك بوو كه‌ به‌ راستی نموونه‌ی دایكێكی فیداكار و جه‌سووره‌ كه‌ له‌ مێژووی بزوتنه‌وه‌ی كوردستاندا، هیچ كاتێ فرامۆش ناكرێ و له‌ راستیدا سه‌مبۆلی خۆراگری و به‌رخۆدانی ژنانی كورده‌. ئه‌و دایكی 5 شه‌هیدی كوردستان و رێگای رزگاری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانه‌. كاك فوئادی رێبه‌ر، ئه‌مین، ماجد، حوسین و ئه‌مجد، ئه‌و 5 قاره‌مانه‌ و جگه‌ر گۆشه‌كانی دایه‌ به‌هیه‌ بوون كه‌ له‌ نێو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و له‌ بزاڤی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌ور و رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بوو.

دایه‌ به‌هیه‌ ساڵی 1306 له‌ ئاوایی ره‌شه‌دیی ناوچه‌ی مه‌ریوان له‌ دایك بوو. سه‌رده‌می منداڵی دایه‌ به‌هیه‌ هاوكات ده‌بێ له‌ گه‌ڵ خه‌فه‌قان و دیكتاتۆری ره‌زا شا، خانواده‌ دایه‌ به‌هیه‌ له‌ به‌ر ئه‌م وه‌زعه‌ ناله‌باره‌ بۆ عێراق كۆچ ده‌كه‌ن وله‌ ئاوایی نزاره‌ له‌ كوردستانی باشوور نیشته‌جێ ده‌بن. دایه‌ به‌هیه‌ له‌ هه‌ل و مه‌رجێدا گه‌وره‌ ده‌بێ كه‌ به‌ هۆی شۆرشی شێخ مه‌حموو له‌ كوردستان فه‌زایه‌كی‌تر خوڵقابوو. له‌ ساڵی 1325 ئیزدواج ده‌كا و له‌ ئاوایی ئاڵمانه‌ نیشته‌جێ ده‌بێ.

دایه‌ به‌هیه‌ كاریگه‌ریه‌كی یه‌كجار زۆری ده‌بێ له‌ سه‌ر ژیان و بیری منداڵه‌كانی و ئه‌وان له‌ گه‌ڵ زۆرێك له‌ مه‌سایلی ناو كۆمه‌ڵگا ئاشنا ده‌كا. چوونی كاك فوئاد بۆ زانكۆ و ئاشنایه‌تی له‌ گه‌ڵ مه‌سایلی سیاسی و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ كه‌ كاك فوئاد یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی بوو، ده‌ورێكی تازه‌ی له‌ ژیانی خانواده‌ی دایه‌ به‌هیه‌ ده‌س پێكرد. دایه‌ زۆر یارمه‌تی كاك فوئاد و باقی كوڕه‌كانی ده‌كرد و له‌ پاراستنی نه‌هێنیه‌كانی ئه‌واندا به‌ راستی چالاك بوو. چه‌ندین جار له‌ لایه‌ن ساواكه‌وه‌ حوسین و كاك فوئاد ده‌سگیر ده‌كرێن كه‌ دایه‌ به‌هیه‌ له‌و په‌ڕی جه‌ساره‌ت و شه‌هامه‌ته‌وه‌، نوسراوه‌ و كتێبه‌كانی ئه‌وانی له‌ چاو ساواك پاراست.

دایه‌ به‌هیه‌ هاوڕێ‌ له‌ گه‌ڵ خانواده‌كه‌ی ده‌ورێكی سه‌ره‌كیان گێرا له‌ كۆچی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان. كاك فوئاد كه‌ رێبه‌ری ئه‌م كۆچه‌ مێژووییه‌ له‌ ئه‌ستۆ بوو، دڵسۆزانه‌ یارمه‌تی خه‌ڵكیان ده‌دا و ئه‌وانیان بۆ خه‌بات و به‌ره‌نگاری له‌ دژی داگیركه‌ركان هان ده‌دا. له‌ 3ی جۆزه‌ردانی ساڵی 58 نۆ كه‌س له‌ تێكۆشه‌رانی شاری مه‌ریوان ئیعدام ده‌كرێن كه‌ حوسین و ئه‌مین مسته‌فا سوڵتانی له‌ ریزی ئه‌م 9 كه‌س بوون و به‌م جۆره‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی تۆڵه‌ی له‌ خه‌ڵك ده‌كرده‌وه‌. دایه‌ به‌هیه‌ كه‌ له‌ مه‌رگی دوو رۆڵه‌ی ئازیزی، دڵی بریندار ببوو، به‌ڵام زۆر قاره‌مانانه‌ سه‌ری حوسین و ئه‌مینی له‌ ئامێز گرت و تا به‌یانی ئه‌وانی لاوانده‌وه‌. شه‌ش رۆژ دوای ئه‌م رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌، كاك فوئاد له‌ شه‌رێكی نابه‌رابه‌ر له‌ گه‌ڵ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی ئازیزی به‌خت كرد و ئه‌م خه‌سارێكی گه‌وره‌ بۆ دایه‌ به‌هیه‌ و بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ بوو. دایه‌ به‌هیه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ره‌سه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كانه‌ راوه‌ستاو نیشانی دا كه‌ به‌ راستی سه‌مبۆڵی خۆراگری هه‌موو دایكانی كوردستانه‌. له‌ مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی 1360 كه‌ رژیم ده‌ست دایه‌ هێرشێكی به‌ربڵاو بۆ سه‌ر ته‌شكیلاتی نه‌هێنی حیزب و رێكخراوه‌ چه‌په‌كان و كه‌سانێكی زۆری ده‌سگیر كر، ئه‌مجه‌د و ماجد كه‌ ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌ بوون گیران و له‌ زیندان ئیعدام كران. ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵته‌زێنه‌ش ده‌گات دایه‌ به‌هیه‌ كه‌ به‌م جۆره‌ ده‌بێته‌ دایكی 5 شه‌هیدی قاره‌مان كه‌ به‌ راستی خه‌سارێكی قه‌ره‌بوو نه‌كراو بوو بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و به‌ تایبه‌ت دایه‌ به‌هیه‌.

دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی دایه‌ به‌هیه‌ هه‌موو ئه‌مانی ته‌حموڵ كرد و هه‌روا پێشه‌نگی خه‌بات بوو. ئه‌م كۆسته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كانه‌ بۆ دایه‌ به‌هیه‌ به‌ راستی دڵته‌زێن بوو كه‌ 5 جگه‌ر گۆشه‌ و 5 ئه‌ستێره‌ی گه‌شه‌ی ئاسمانی چه‌وساوه‌كانی له‌ ده‌س دابوو. زه‌خت و گوشاری هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر دایه‌ به‌هیه‌ و ئه‌زیه‌ت و ئازاری و شكاندنی كێلی كڵگۆی رۆڵه‌كانی له‌ لایه‌ن به‌كرێگیراوانی رژیمی ئیسلامی، هیچ كات دایه‌ به‌هیه‌ی له‌ خه‌بات و تێكۆشان رانه‌وه‌ستان. ئه‌و به‌ به‌رده‌وامی یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌ی ده‌دا و زانیاری بۆ ده‌بردن. دایه‌ له‌ ساڵانی كۆتایی ته‌مه‌نی رووی كرده‌ و وڵاتی سوئید و له‌ لای باقی رۆڵه‌كانی درێژه‌ی به‌ ژیان دا. دوای چه‌ند ساڵێك به‌ هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ له‌ جۆزه‌ردانی ساڵی 1374 له‌ وڵاتی سوئید گیانی له‌ ده‌ست ده‌دا.

| +| نوشته شده در  2006/7/27 توسط راسا  |   |  ارسال به دوستان
 
به‌ یادی شۆرشگێری ماندووی نه‌ناس فه‌زیله‌ت دارایی

به‌ یادی شۆرشگێری ماندووی نه‌ناس فه‌زیله‌ت دارایی

 

بزوتنوه‌ی شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، بۆ ده‌ستبه‌ركردنی مافه‌ ره‌واكانی خه‌ڵكی كورد لێواولێوه‌ له‌ گیانبازی و فیداكاری نه‌سڵێك له‌ شۆرشگێران كه‌ له‌و په‌ڕی جه‌سارت و له‌ خۆبردوویی به‌رنگاری دوژمنانی خه‌ڵكی كوردستان بوونه‌وه‌. له‌م نێوه‌دا كۆمه‌ڵه‌ یه‌كێك له‌و حیزبانه‌ بوو كه‌ له‌ گوره‌پانی خه‌باتی گه‌لی كورددا ده‌ورێكی به‌رچاوی بووه‌و هه‌یه‌. كۆمه‌ڵه‌ نه‌ ته‌نیا بۆ مسۆگه‌ر كردنی مافی گه‌لی كورد، به‌ڵكوو بۆ ده‌ست پێ¬راگه‌یشتنی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان به‌ مافی خۆیان و له‌م نێوه‌دا یه‌كه‌م حیزب بوو كه‌ ئاڵای خه‌باتی ژنانی له‌ كوردستان هه‌ڵكرد. بێ‌گومان مێژووی په‌ڕ له‌ سه‌روه‌ری كۆمه‌ڵه‌ پڕه‌ له‌ گیانبازی و فیداكاری ژنانێكی شۆرشگێر كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌ ئینسانیه‌كانیان خه‌باتیان كردووه‌و له‌م رێگایه‌دا كه‌سانێكی زۆر گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. ئه‌و ژنان بوون به‌ ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كانی ئاسمانی چه‌وساوانی كوردستان و بوون سه‌مبۆلی ژنان. یه‌كێك له‌م كه‌سانه‌ هاورێ فه‌زیله‌ت دارایی بوو كه‌ لێره‌دا چاوێك ده‌گێڕین به‌ سه‌ر ژیانی خه‌باتكارانه‌ی ئه‌م ژنه‌ تێكۆشه‌ره‌.

هاورێ شۆرشگێر فه‌زیله‌ت دارایی ساڵی 1343 له‌ شاری سه‌قز له‌ دایك بووه‌و تا كه‌لاسی ده‌بیرستان هه‌ر له‌و شاره‌ ده‌رسی خۆێند. له‌ جه‌ریانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ئێران له‌ دژی رژیمی شا و له‌ خه‌بات و تێكۆشانی خۆێندكاران¬دا، ده‌وری سه‌ره‌كی هه‌بوو. ئه‌و وه‌ك هه‌ر لاوێكی دیكه‌¬ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌ شور و شه‌وقه‌وه‌ له‌ ئیعترازات و متینگی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌شدار بوو. هاورێ فه‌زیله‌ت دارایی سه‌ر به‌و نه‌سله‌ له‌ ژنانی تێكوشه‌ر و ئاگای كوردستان بوو كه‌ له‌ دڵی تاریكی كۆمه‌ڵگای پیاوسالاری و دواكه‌وتووی ئه‌و كاتی كوردستان هاته‌ نێو گوره‌¬پانی خه‌باتی سیاسی و له‌م رێگایه‌دا گه‌لێك سه‌ختی و ره‌نجی كێشا.

هاورێ فه‌زیله‌ت به‌ دوای رووخانی رژیمی شا و هاتنه‌ سه‌ركاری كوماری ئیسلامی له‌ ئێران، هه‌روا درێژه‌ی به‌ خه‌باتی خۆی دا و له‌ جه‌ریانی هێرشی كوماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان له‌ به‌هاری ساڵی 1359ی هه‌تاوی له‌ شه‌ڕی نێو شاری سه‌قز به‌ گه‌یاندنی یارمه‌تی به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌وریكی سه‌ره‌كی گێرا. به‌ ناسینی سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌، بوو به‌ لایه‌نگری و لێبراوانه‌تر له‌ جاران هه‌ڵسورانی خۆی درێژه‌ی پێ¬دا.

پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌ داگیركه‌ره‌كانی كوماری ئیسلامی شاره‌كانی كوردستانیان گرت و پێشمه‌رگه‌ له‌ شاره‌كان چووه‌ ده‌ره‌وه‌، هاورێ فه‌زیله‌ت له‌ شار ماێه‌وه‌و هه‌روا درێژه‌ی به‌ خه‌بات و تێكوشانی خۆی له‌ دژی رژیمی كوماری ئیسلامی دا. ئێوه‌ رۆڵێكی به‌رچاوی له‌ ئاگاكردنه‌وه‌ی ژنان و كچانی شاری سه‌قز هه‌بوو و هه‌موو كاتێ هه‌وڵی ده‌دا كه‌ زیاتر له‌ گه‌ڵ ئه‌وان تێكه‌ڵاو بێت تا بتوانێ باشتر ده‌رد و ئازاره‌كانی بێبینێت و بتوانێ یارمه‌تیده‌ریان بێت. تێكۆشان و هه‌ڵسوورانی فه‌زیله‌ت زۆر به‌رچاو بوو و له‌ رۆژی 12 گه‌لاوێژی ساڵی 1360 له‌ لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كوماری ئیسلامیه‌وه‌ گیرا و خرایه‌ زیندان. ئه‌و له‌ زیندان كه‌وته‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری زۆر، به‌ڵام ئه‌شكه‌نجه‌ی دڕندانه‌ی ئه‌وان نه‌یتوانی وه‌ره‌ی قایم و پۆڵاینی هاورێ فه‌زیله‌ت تێك بشكێنێ و سه‌ربه‌رزانه‌ هه‌موو نێهینه‌كانی ته‌شكیلاتی پاراست. جه‌ڵادانی كوماری ئیسلامی بۆ تێك شكاندنی وره‌ی به‌رزی ئه‌و ده‌ستیان دایه‌ هه‌موو جنایه‌تێك و هه‌تا به‌ریان به‌ بینینی كه‌س و كاری و دایكیان ده‌گرت.

هاورێ فه‌زیله‌ت له‌ زیندانیش¬دا خه‌باتكارێكی به‌ ئه‌مه‌گ بوو و له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو كه‌ زیندانیه‌كان به‌ سه‌ركه‌وتنی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانی خۆیان له‌ دژی جه‌ڵادان هیوادار بكا.

كاتێك به‌كرێگیراوانی نه‌یانتوانی وره‌ی به‌رزی بروخێنن، ئه‌وه‌یان به‌ ئیعدام مه‌حكووم كرد و به‌م جۆره‌ له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1360 له‌ زیندانی شاری سه‌قز گوله‌ باران كرا و به‌م جۆره‌ هاورێ فه‌زیله‌ت دارایی به‌ ریزی پر له‌ شانازی كاروانی رێگای ئازادی و سۆسیالیزم په‌یوه‌ست بوو.

یادی به‌رزه‌و رێگای پڕ رێبوار

| +| نوشته شده در  2006/7/23 توسط راسا  |   |  ارسال به دوستان
 


This Template Designed By  Mahdi-K
All Rights Reserved