تبليغاتX
::. ژنانی پیشمه رگه .::

ژنانی پیشمه رگه

: درباره وبلاگ

 

له سالی 1360 کاتی بو یه کم جار هیزیک له کوردستان هاته ئاراوه که له دژی پیاومه زنی دواکه وتووی و خورافه په ره ستی بوو وه بو یه کم جار ژنان له دریژه ی خه باتی سیاسی خویاندا به شیوه یه کی ریکخراو هاتنه نیو خه باتی چه کداریه وه کومه لگای کوردستان ئال و گوریکی به رینی به سه ردا هات.
له میژووی کوردستاندا کومه له یه که م حیزب بوو که ژنانی هینایه ریزی خه باتی چه کداری خویه وه و پیگه یه کی تایبه ت بو ژنان قایل بوو.
گیانبازی و فیداکاری ژنان له مه یدانه کانی خه بات و تیکوشان راستیه کی حاشا هه لنه گری بزووتنه وه ی ره وای کوردستان و سه رجه م بزووتنه وه کانی دیکه ی ئیرانه.
بزووتنه وه ی ژنان بزووتنه وه یه کی ره وایه که نابی په راویز بخریت و به بی لیکولینه وه له سه ر خه بات و تیکوشانی ژنان له کوردستان و ئه و که سانه ی گیانیان فیدا کردووه ناتوانین بزووتنه وه یه کی واقیعی به ره و پیش به رین.


 

: منوی اصلی

 

صفحه نخست
آرشیو وبلاگ
 

 

: نوشته های پیشین

 

5/22/2007 - 6/21/2007
12/22/2006 - 1/20/2007
11/22/2006 - 12/21/2006
10/23/2006 - 11/21/2006
9/23/2006 - 10/22/2006
8/23/2006 - 9/22/2006
7/23/2006 - 8/22/2006
6/22/2006 - 7/22/2006
5/22/2006 - 6/21/2006

 

: پیوندها

 

.:: قالب های رایگان ::.

 

: موسیقی

 


 

: لینک باکس

 

 
 

: طراح قالب

 

قالب های رایگان برای بلاگفا به همراه 400 کد جاوا

 
 
شوعله‌ ئیبراهیمی تێكۆشه‌ری ماندوو نه‌ناسی رێگای ئازادی

شوعله‌ ئیبراهیمی

تێكۆشه‌ری ماندوو نه‌ناسی رێگای ئازادی

 

به‌ چاو خشاندنێك به‌ سه‌ر مێژووی بزوتنه‌وه‌ی كوردستان، ده‌بینین كه‌ تێكۆشه‌ران و خه‌باتگێڕانێكی زۆر بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و مسۆگه‌ر بوونی مافی خه‌ڵكی كورد و چینی چه‌وساوه‌و هه‌ژار گیانی خۆیان فیدا كردووه‌ و له‌م رێگایه‌دا  تووشی گه‌لێك ئازار و ئه‌زیه‌ت بوون. له‌م نێوه‌دا ژنان وه‌ك به‌شێك له‌ كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌ورێكی به‌رچاویان بوو له‌ تۆمار كردنی مێژووی خه‌بات و تێكۆشان. شوعله‌ ئیبراهیمی یه‌كێك له‌و ژنه‌ فیداكار و ئازایانه‌ بوو كه‌ توانی له‌ مێژوودا لاپه‌ڕه‌یه‌كی پڕ له‌ شانازی بۆ خۆی تومار بكا و ببێ به‌ سه‌مبۆلی هه‌موو ژنانی كوردستان بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌كانیان.

شوعله‌ ئیبراهیمی ساڵی 1344 له‌ خانه‌واده‌یه‌كی نێونجی شاری سه‌قز چاوی به‌ ژین پشكووت. له‌ راپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران له‌ دژی رژیمی شا به‌شداری كرد و به‌م جۆره‌ وه‌ك زۆرێك له‌ لاوانی ئه‌و كات له‌ گه‌ڵ مه‌سایلی سیاسی ئاشنا بوو و ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ تێكۆشان و خه‌بات له‌ پێناو ئازادی و نه‌مانی هه‌ر جۆره‌ چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك.

ساڵی 1358 له‌ گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی سازمانی ”پیكار“ ئاشنا بوو و ‌وه‌ك لایه‌نگرێكی دڵسۆز ده‌ستی دایه‌ خه‌بات و هه‌ڵسووڕانی سیاسی و زۆر زوو توانی وه‌كوو سیمایه‌كی خۆشه‌ویست له‌ ناو خه‌ڵكی شاری سه‌قز و هاوڕێیانی جێگه‌ و پێگه‌یه‌ك بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات. به‌ هۆی هه‌ڵسووڕانی به‌رچاوی به‌رده‌وام له‌ ژێر چاوه‌دێری تووندی هێزه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی بوو و بۆ ماوه‌ی ده‌ رۆژ گیرا و خرایه‌ زیندان، به‌ڵام شوعله‌ زۆر بوێرانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌واندا راوه‌ستاو هیچ نهێنیه‌كی نه‌دركاند و ئه‌وانی ناچار كرد كه‌ ئازادی بكه‌ن. له‌ ساڵی 1359 به‌ هۆی هه‌ڵسووڕانی سیاسی له‌ مه‌دره‌سه‌ ده‌ر كرا و به‌م جۆره‌ ناچار بوو بۆ ده‌رس خوێندن روو بكاته‌ شاری ته‌ورێز.

شوعله‌ له‌ هیچ كات و ساتێكدا ده‌ستی له‌ خه‌بات و هه‌ڵسووڕان هه‌ڵنه‌ده‌گرت و به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا سیاسه‌ته‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌قاو بدا و خه‌ڵكی به‌ره‌و خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌ هان ده‌دا. چه‌ند جارێكی دیكه‌ شوعله‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیم گیرا و خرایه‌ زیندان. شوعله‌ له‌ كاتیكدا كه‌ ته‌مه‌نێكی زۆری نه‌بوو به‌ڵام وه‌ك تێكۆشه‌رێكی رێگای خه‌بات و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كورد له‌ هیچ فیداكاری و دڵسۆزیه‌ك چاوپۆشی  نه‌كرد و بوو به‌ سیمایه‌كی ناسراوی نێو ژنانی به‌ش مه‌ینه‌تی كوردستانیش كه‌ هیوای ئاسۆیه‌كی گه‌شی بۆ ئه‌وان مزگێنی ده‌دا.

له‌ ساڵی 1361 بۆ جارێكی دیكه‌ گیرا و له‌ زیندانی تاكه‌ كه‌سی باغی شوماڵی له‌ ته‌ورێز زیندانی كراو دواتر نێردرایه‌ زیندانی گشتی و له‌وێ خرایه‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازارێكی زۆر. ئه‌شكنجه‌ كردنی شوعله‌ به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ئه‌و په‌ڕی دڕنده‌یی ئه‌وانی بۆ هه‌مووان ده‌رخست و دواتر له‌ دادگایه‌كی نومایشی حوكمی ئیعدامیان به‌ سه‌ریدا سه‌پاند و به‌م جۆره‌ شوعله‌ ئیبراهیمی له‌ رۆژی 23ی گه‌لاوێژی ساڵی 1362 ئیعدام كرا و لاپه‌ڕه‌یه‌كی ره‌ش بۆ سه‌رانی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ مێژوو تۆمار كرا.

 

 

 

 

| +| نوشته شده در  2007/1/19 توسط راسا  |   |  ارسال به دوستان
 


This Template Designed By  Mahdi-K
All Rights Reserved