تبليغاتX
::. ژنانی پیشمه رگه .::

ژنانی پیشمه رگه

: درباره وبلاگ

 

له سالی 1360 کاتی بو یه کم جار هیزیک له کوردستان هاته ئاراوه که له دژی پیاومه زنی دواکه وتووی و خورافه په ره ستی بوو وه بو یه کم جار ژنان له دریژه ی خه باتی سیاسی خویاندا به شیوه یه کی ریکخراو هاتنه نیو خه باتی چه کداریه وه کومه لگای کوردستان ئال و گوریکی به رینی به سه ردا هات.
له میژووی کوردستاندا کومه له یه که م حیزب بوو که ژنانی هینایه ریزی خه باتی چه کداری خویه وه و پیگه یه کی تایبه ت بو ژنان قایل بوو.
گیانبازی و فیداکاری ژنان له مه یدانه کانی خه بات و تیکوشان راستیه کی حاشا هه لنه گری بزووتنه وه ی ره وای کوردستان و سه رجه م بزووتنه وه کانی دیکه ی ئیرانه.
بزووتنه وه ی ژنان بزووتنه وه یه کی ره وایه که نابی په راویز بخریت و به بی لیکولینه وه له سه ر خه بات و تیکوشانی ژنان له کوردستان و ئه و که سانه ی گیانیان فیدا کردووه ناتوانین بزووتنه وه یه کی واقیعی به ره و پیش به رین.


 

: منوی اصلی

 

صفحه نخست
آرشیو وبلاگ
 

 

: نوشته های پیشین

 

5/22/2007 - 6/21/2007
12/22/2006 - 1/20/2007
11/22/2006 - 12/21/2006
10/23/2006 - 11/21/2006
9/23/2006 - 10/22/2006
8/23/2006 - 9/22/2006
7/23/2006 - 8/22/2006
6/22/2006 - 7/22/2006
5/22/2006 - 6/21/2006

 

: پیوندها

 

.:: قالب های رایگان ::.

 

: موسیقی

 


 

: لینک باکس

 

 
 

: طراح قالب

 

قالب های رایگان برای بلاگفا به همراه 400 کد جاوا

 
 
ثيرؤز بيَت 31 جؤزةردان رِؤذي ثيَشمةرطةي كؤمةلَة

ثيرؤز بيَت 31 جؤزةردان رِؤذي ثيَشمةرطةي كؤمةلَة

بۆ پێشمەرگه

سرتەوچرپەی شەقامی چۆڵ تۆزی نیگا لە كەناڵی ڕووانینەوه تێپەڕئەكاوپەیكەرەی دایكی چاوەڕێ سنوری خاك ئەبەزێنێ وپڵتۆك لەجەستەی خوا ئەدات !

ئەمە خەون نییەئەڕەوێ و خولیا نییە ئەتوێتەوە

هزری خەمە سەرهەڵئەداو لەبیرێكی باڵابەرزی چاو بە كله

لە ئەستێرەهەواڵی كۆچت ئەپرسێ !

ڕەنگەكاتێ گەڕایتەوە ئەم پێدەشتەباش بتناسێت ،

ئەم كەنارەلەنێو ڕۆحت دا خزابێت!

ڕەنگەكاتێ گەڕایتەوە مەل بە مەلی ئەم ئاسمانەلەپەنجەرەی نیوەشەوی ئەم شارەدا ڕەت ببنەوە، ئوقیانووسی هاژەت بەعەرزابگێڕن هەواڵی ڕۆژ بۆ ئەم شەوە نسرمەیەی دایگرتوویین ببەرنەوە !

چركەیەك دێ و یادێكت ئەگەشێتەوە

هەناسەیەك خەیاڵێكت ئەلاوێنێ ،

تكایە هەنگاو هەڵبڕەو لەتووڕەبوونی ئەم ڕێگا دەربازم كه !

كامە هەنگاوبەقەد شەكەتی هەڵفڕین لەپێچ وپەنای ئەم ڕێگایە تێئەگات ؟

كامە پەنجە شایەتی شەختەوزایڵەی گوللەوئاگر بۆ دەستەكانی تۆ

ئەدات؟

كام هەناوە بۆنی هەناسەی تۆ نەداو كامەڕەنگە لە سوێی برینی لێوگەشی بەژنی ڕاساوی تۆ نەگات ؟

هەواڵ هەواڵ ئاسمان بەسەرما ئەبارێ و

نمە نمە خۆڵ لێوی تینووم تەڕ ئەكات !

باران دێت و نهێنیەكان ئەدركێنی و ئەیدالەبەڕۆكی هەتاو

ئەیكابەسروودی زەریا

مۆسیقای چەم

ڕازی چەك و جامانەو جریوەی پێڵاو .

هێندەی نەماوە دار و بەرد بێنە قسە !

بڵێن كە چۆن بیستبوویان پەیكەرەیەك كەوتە سەماو

وەرزی تاریكی ڕاو ئەكرد .

بیستبوویان ، گەڵا لەشاخ دائەبەزێ و ئەسپی ڕاموسان زین ئەكاو

بەماچی دارستانێكی چڕوپڕا

پێڵاوی ماندووت ئەسڕێ و بە ئەهورای پێدەشتی گڕ ت ئەسپێرێ!

بڵێن كە چۆن لە هات و چووی خە ندە و خۆڵا

هەناسەبڕكێی برسیەتی و سەرابێكی قژلوولی بەژن خۆڵاوی

لەسرتەی چۆڵی جانتاكەتی بیستبوو:

لەتی نانی ووشکەڵەو ڕەق هاتەقسەو

لەبەر میكرۆفۆنی نێو لەپی شۆڕشا بانگی هەڵدا و گرمەگرمی لەجەستەی ئازادی بەردا !

ده هەستنەوە خێڵی زەریا !

ئاشنای ڕێگەی جۆگە و بەرد

كام بستی ئەم خاكە هەیە تۆی نەكردبێتە یادگار

كانی نییه دەمی نەنابێتە نێودەمی تینووت و هه ناسەی ماندوو وشەكەتی ڕێگایەكتی هەڵنەمژیبێ!

ئاسمان نییە پرچی خۆری بەلوولەی تفەنگی شانت گرێ نەدابێ و

بە گڕوتینی هەناسەی زەحمەتكێشان  

بە پرشەی دووا گزینگی خۆر

لەسەر چیا نەنووسێتەوە : پێشمەرگە !

كەنار نییە پیاسەی ڕۆحت نەكابە گوڵ نەیدا لەبەڕۆكی زەریاو

هاژەبەهاژەی ئازادی خەڵاتی هەنگاوت نەكات !

ئەی پێشمەرگە

قاره مانی جەزرەبەی خاك !

سۆزێك بەم سۆزەوە بنێ ولەژووری سەنگەرێكی ڕووت

ئاگر لەجەستەی مەینەت و مردن بەردە و

 كۆتایی وەرزی جۆزەردان

شاكاری شاخ بدركێنە و

بەرد بە بەردی ئەم وڵاتە لە هاژەی فڕینت تەڕ كە !.

 

                             بەهرامی 23ی جۆزەردان دیواندەرە

| +| نوشته شده در  2007/6/16 توسط راسا  |   |  ارسال به دوستان
 


This Template Designed By  Mahdi-K
All Rights Reserved