تبليغاتX
::. ژنانی پیشمه رگه .::

ژنانی پیشمه رگه

: درباره وبلاگ

 

له سالی 1360 کاتی بو یه کم جار هیزیک له کوردستان هاته ئاراوه که له دژی پیاومه زنی دواکه وتووی و خورافه په ره ستی بوو وه بو یه کم جار ژنان له دریژه ی خه باتی سیاسی خویاندا به شیوه یه کی ریکخراو هاتنه نیو خه باتی چه کداریه وه کومه لگای کوردستان ئال و گوریکی به رینی به سه ردا هات.
له میژووی کوردستاندا کومه له یه که م حیزب بوو که ژنانی هینایه ریزی خه باتی چه کداری خویه وه و پیگه یه کی تایبه ت بو ژنان قایل بوو.
گیانبازی و فیداکاری ژنان له مه یدانه کانی خه بات و تیکوشان راستیه کی حاشا هه لنه گری بزووتنه وه ی ره وای کوردستان و سه رجه م بزووتنه وه کانی دیکه ی ئیرانه.
بزووتنه وه ی ژنان بزووتنه وه یه کی ره وایه که نابی په راویز بخریت و به بی لیکولینه وه له سه ر خه بات و تیکوشانی ژنان له کوردستان و ئه و که سانه ی گیانیان فیدا کردووه ناتوانین بزووتنه وه یه کی واقیعی به ره و پیش به رین.


 

: منوی اصلی

 

صفحه نخست
آرشیو وبلاگ
 

 

: نوشته های پیشین

 

5/22/2007 - 6/21/2007
12/22/2006 - 1/20/2007
11/22/2006 - 12/21/2006
10/23/2006 - 11/21/2006
9/23/2006 - 10/22/2006
8/23/2006 - 9/22/2006
7/23/2006 - 8/22/2006
6/22/2006 - 7/22/2006
5/22/2006 - 6/21/2006

 

: پیوندها

 

.:: قالب های رایگان ::.

 

: موسیقی

 


 

: لینک باکس

 

 
 

: طراح قالب

 

قالب های رایگان برای بلاگفا به همراه 400 کد جاوا

 
 
نه سرین که عبی تیکو شه ریکی خوراگری زیندان

ساڵی 1358، فه‌رمانی هێرشی خومه‌ینی بۆ سه‌ر كوردستان و داگیر كردنی یه‌ك له‌ دوای یه‌كی شاره‌كانی كوردستان و پاشان هاتنی خه‌ڵخاڵی جه‌لاد بۆ كوردستان و ئیعدام كردنی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ تێكۆشه‌ران، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان كرایه‌وه‌. گه‌لی كورد كه‌ به‌ رووخانی رژیمی پاشایه‌تی ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بۆ ره‌خسابوو، یه‌كگرتووانه‌ له‌ دژی په‌لاماری كۆماری ئیسلامی راوه‌ستا و بڕیاری خۆڕاگری و راوه‌ستاویی به‌ رۆڵه‌كانی خۆیاندا. جیلێكی نوێ‌ له‌ تێكۆشه‌رانی كورد، كۆمه‌ڵێك له‌ لاوانی شۆڕشگێڕی كوردستان و سه‌دان و هه‌زار رۆڵه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌ بوون به‌ له‌مپه‌ر و له‌ دژی داگیركه‌ران راوه‌ستان و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانیان زیندوو گه‌ش راگرت.

یه‌كێك له‌م تێكۆشه‌رانه‌ كه‌ گیانی كرد به‌ له‌مپه‌ری به‌ره‌نگاری له‌ دژی سوپای داگیركه‌ری كۆماری ئیسلامی، نه‌سرین كه‌عبی بوو. نه‌سرین كه‌عبی له‌ رۆژی 15 مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1333 هه‌تاوی له‌ كۆشی خێزانێكی ناسراو له‌ شاری سه‌قز له‌ دایك بوو. خوێندنی له‌ دانشسه‌رای بێهیاری شاری سنه‌ ته‌واو كرد و ساڵی 1354 له‌ شاری سه‌قز له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌ستی به‌ كار كرد. له‌و سه‌رده‌مه‌ كه‌ راده‌ی خوێنده‌واری كچان و ژنان له‌ كوردستان كه‌م بوو، دامه‌زراندنی نه‌سرین كه‌عبی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز جێگا و شوێنێكی تایبه‌تی پێ‌ئه‌به‌خشی. نه‌سرین كچێكی ئازا و وشیار و زۆر خه‌ڵكی بوو كه‌ ده‌یتوانی له‌ كه‌مترین كاتدا له‌ گه‌ڵ خه‌ڵك و به‌ تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هاتوچۆی نه‌خۆشخانه‌یان ده‌كرد په‌یوه‌ندی ساز بكات. له‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ و له‌ كاتی حه‌سانه‌وه‌ش هه‌ر به‌ ده‌م خه‌ڵكه‌وه‌ بوو.

له‌ راپه‌ڕِینی خه‌ڵكی له‌ دژی رژیمی پاشایه‌تی، نه‌سرین چالاكانه‌ به‌شداری كرد. پاش رووخانی رژیمی شا زۆرتر هاته‌ نێو گوڕه‌پانی سیاسه‌ت و خه‌باتی سیاسی. له‌ خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی سه‌قز بۆ دابین كردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به‌شدار بوو. له‌ رێپێوانی خه‌ڵكی شاری سه‌قز بۆ پشتیوانی له‌ كۆچی مێژووی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌شداری كرد. له‌ مانگی خه‌رمانانی ساڵی 1358 له‌ لایه‌ن خه‌ڵخاڵیه‌وه‌ گیرا و پاش دادگاییكردنی، دوور خرایه‌وه‌ بۆ شاری ماهانی كرمان. پاش گرتنه‌وه‌ی شاره‌كان له‌ لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ بۆ خۆی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شاری سه‌قزدا. به‌ هێرشی دووهه‌می كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان له‌ به‌هاری ساڵی 1359 نه‌سرین زۆر دڵسۆزانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ خزمه‌تی برینداره‌كانی شه‌ڕ و ته‌نانه‌ت برینداره‌كانی سوپای دوژمنی ده‌كرد. به‌ دوای گرتنه‌وه‌ی شاره‌كان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیم له‌ گه‌ڵ خۆشكه‌ گه‌وره‌كه‌ی شه‌هلا، له‌ هاوینی ساڵی 1359 گیران و ره‌وانه‌ی زیندانی شاری سنه‌ كران. پاش چه‌ند رۆژ گۆێزرانه‌وه‌ بۆ زیندانی ئێوین له‌ تاران.

دوای ماوه‌یه‌ك گواستیانه‌وه‌ بۆ زیندانی شاری سنه‌ و له‌ به‌ره‌ به‌یانی رۆژی 7ی خه‌رمانانی ساڵی 1359 هه‌ر دوو خۆشك بی هیچ تاوانێك گولله‌ باران كران. ئیعدامی ئه‌م دوو خۆشكه‌ كه‌ له‌ ناو خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌ دوو خۆشكی خوێنده‌وار و خزمه‌تكار و دڵسۆزی خه‌ڵك ده‌ناسران و له‌ ماوه‌ی كار و ژیانیان له‌ ناو خه‌ڵك گه‌لێك هه‌ستی ئیحترام و خۆشه‌ویستیان بۆ خۆیان دروست كرد بوو، رق و بێزاریه‌كی زۆری خسته‌ دڵی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له‌ دژی كۆماری ئیسلامی.

نه‌سرین هه‌ر وه‌كوو خۆشكه‌ گه‌وره‌كه‌ی شه‌هلا قاره‌مانانه‌ راوه‌ستا، به‌ بێ‌ئه‌وه‌ی كه‌ بچووكترین دوو دڵییه‌ك له‌ خۆی نیشان بدات، له‌ سه‌ر ره‌وا بوونی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵك پێداگری كرد و به‌ خوێنی خۆی شانازییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ خۆی‌و بۆ خانه‌واده‌كه‌ی و بۆ خه‌ڵكی كوردستان تۆمار كرد.

یادی به‌رز و رێگای پڕ رێبوار

 

| +| نوشته شده در  2006/10/5 توسط راسا  |   |  ارسال به دوستان
 


This Template Designed By  Mahdi-K
All Rights Reserved