تبليغاتX
::. ژنانی پیشمه رگه .::

ژنانی پیشمه رگه

: درباره وبلاگ

 

له سالی 1360 کاتی بو یه کم جار هیزیک له کوردستان هاته ئاراوه که له دژی پیاومه زنی دواکه وتووی و خورافه په ره ستی بوو وه بو یه کم جار ژنان له دریژه ی خه باتی سیاسی خویاندا به شیوه یه کی ریکخراو هاتنه نیو خه باتی چه کداریه وه کومه لگای کوردستان ئال و گوریکی به رینی به سه ردا هات.
له میژووی کوردستاندا کومه له یه که م حیزب بوو که ژنانی هینایه ریزی خه باتی چه کداری خویه وه و پیگه یه کی تایبه ت بو ژنان قایل بوو.
گیانبازی و فیداکاری ژنان له مه یدانه کانی خه بات و تیکوشان راستیه کی حاشا هه لنه گری بزووتنه وه ی ره وای کوردستان و سه رجه م بزووتنه وه کانی دیکه ی ئیرانه.
بزووتنه وه ی ژنان بزووتنه وه یه کی ره وایه که نابی په راویز بخریت و به بی لیکولینه وه له سه ر خه بات و تیکوشانی ژنان له کوردستان و ئه و که سانه ی گیانیان فیدا کردووه ناتوانین بزووتنه وه یه کی واقیعی به ره و پیش به رین.


 

: منوی اصلی

 

صفحه نخست
آرشیو وبلاگ
 

 

: نوشته های پیشین

 

5/22/2007 - 6/21/2007
12/22/2006 - 1/20/2007
11/22/2006 - 12/21/2006
10/23/2006 - 11/21/2006
9/23/2006 - 10/22/2006
8/23/2006 - 9/22/2006
7/23/2006 - 8/22/2006
6/22/2006 - 7/22/2006
5/22/2006 - 6/21/2006

 

: پیوندها

 

.:: قالب های رایگان ::.

 

: موسیقی

 


 

: لینک باکس

 

 
 

: طراح قالب

 

قالب های رایگان برای بلاگفا به همراه 400 کد جاوا

 
 
زه‌ریفه‌ باجڵانی تێكوشه‌ری بزوتنه‌وه‌ی كوردستان

گل رز برفی

 

زه‌ریفه‌ باجڵانی یه‌كێك له‌ ژنانی تێكۆشه‌ر و ماندوونه‌ناسی بزوتنه‌وه‌ی كوردستان بوو كه‌ له‌ راپه‌ڕینی ساڵی 1357ی خه‌ڵكی ئێران له‌ دژی رژیمی شا هه‌ڵسووڕاوانه‌ به‌شداری كرد و سیمایه‌كی هه‌ره‌ ناسراوی ئه‌م ئیعترازاتانه‌ بوو. ناوی زه‌ریفه‌ باجڵانی بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی كامیاران و دێهاته‌كانی ناوێكی ئاشنا و وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی تێكۆشه‌رێكی ماندوونه‌ناسه‌ كه‌ به‌ به‌رده‌وامی تێكۆشا بۆ رزگاری خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت و چینی چه‌وساوه‌.  هاوڕێ‌ زه‌ریفه‌ ژنێكی خه‌ڵكی یه‌كێك له‌ ئاوایه‌كانی  كامیاران بوو كه‌ دوای له‌ ده‌ست دانی هاوسه‌ره‌كه‌ی، دابین كردنی بژیوی منداڵه‌كانی كه‌وته‌ ئه‌ستۆی و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ له‌ شاری كامیاران ده‌ستی دایه‌ ده‌سفرۆشی كردن. ئه‌و سه‌ره‌ڕای دابین كردنی ژیانی منداڵه‌كانی، خه‌باتی سیاسی خۆی درێژه‌ پێده‌دا و به‌ به‌رده‌وامی له‌ هه‌وڵی ئاگا كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش بوو.

ئه‌و كه‌ له‌ جه‌ریانی راپه‌ڕینی ساڵی 57 له‌ گه‌ڵ مه‌سایلی سیاسی ئاشنا ببوو، زۆر زوو توانی پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات. به‌ هاتنه‌ سه‌ر كاری رژیمی كۆماری ئیسلامی وه‌كوو زۆرێك له‌ خه‌ڵكی كوردستان زۆر زوو ناوه‌رۆكی ئه‌م رژیمه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت و خه‌باتی خۆی درێژه‌ پێدا. به‌ دوای ئاشكرا بوونی هه‌ڵسووڕانی كۆمه‌ڵه‌، له‌ گه‌ڵ هاورێیانی كۆمه‌ڵه‌ ئاشنا بوو و له‌ گه‌ڵ‌ ئه‌وان په‌یوه‌ندیه‌كی قووڵی هه‌بوو. له‌ كاتی كۆچی مێژووی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، كاتێ‌ كه‌ تانگه‌كانی ئه‌رتشی كۆماری ئیسلامی له‌ كرماشانه‌وه‌ به‌ره‌و مه‌ریوان وه‌ڕێكه‌وتن، خه‌ڵكی كامیاران له‌ به‌رده‌م ئه‌و تانگانه‌دا مانیان گرت و پێشیان به‌ رۆیشتنیان گرت. هاوڕێ‌ زه‌ریفه‌ وه‌ك رابه‌رێكی راسته‌قینه‌، جه‌ماوه‌ری ژنانی كامیارانی هێنایه‌ مه‌یدان و خۆی بازی دایه‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ تانگه‌كان و ناچاریانی كرد راوه‌ستن.

پاش هێرشی یه‌كه‌می رژیم بۆ كوردستان، هاوڕێ‌ زه‌ریفه‌ هه‌روا درێژه‌ی به‌ خه‌باتی خۆی دا و بوێرانه‌ له‌ دژی به‌كرێگیراوانی رژیم راوه‌ستا و زۆرێك له‌ متینگ و ئیعترازاتی خه‌ڵكی رێبه‌ری ده‌كرد. ئه‌و توانی به‌ گژی سونه‌ته‌ كۆن و دواكه‌وتووكان بڕۆات و وه‌ك ژنێكی ئازا له‌ گوره‌پانی خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی ره‌وای خه‌ڵكی كورددا به‌شدار بێ‌.

هاورێ‌ زه‌ریفه‌ به‌ هۆی هه‌ڵسووڕانی به‌رچاوی چه‌ند جارێك له‌ لایه‌ن به‌كرێگیراوانی رژیم گیرا، كه‌ به‌ ئیعترازی خه‌ڵكی ئازاد ده‌كرا. به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی كه‌ نه‌یانده‌توانی له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڵسووڕانی‌ ئه‌و بێ‌ده‌نگ بن و هه‌روه‌ها له‌ به‌ر ترسی ئیعترازی خه‌ڵكیش نه‌یانده‌وێرا كه‌ به‌ ئاشكرا ئازاری بده‌ن، ده‌ستیان دایه‌ پیلانگێڕی و له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری‌ ساڵی 1359 به‌ نهێنی گرتیان و پاش ئه‌شكنجه‌ و ئازارێكی زۆر له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری كامیاران وه‌حشیانه‌ شه‌هیدیان كرد. به‌م جۆره‌ هاوڕێ‌ زه‌ریفه‌ باجڵانی سه‌ربه‌رزانه‌ چووه‌ ریزی گیانبه‌ختكردووانی رێگای ئازادی و بزوتنه‌وه‌ی كوردستان.

بێ‌گومان یاد و ناوی ئه‌م ژنه‌ تێكۆشه‌ر له‌ بیر ناچێت و ژیانی خه‌باتكارانه‌ی ده‌بێ‌ به‌ باشترین ئه‌زموون بۆ رێبوارانی رێگای ئازادی و ژنانی تێكۆشه‌ر.

 

یادی به‌رزه‌ و رێگای درێژه‌ی هه‌یه‌

| +| نوشته شده در  2006/11/21 توسط راسا  |   |  ارسال به دوستان
 


This Template Designed By  Mahdi-K
All Rights Reserved